ڕێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە توویتێکدا بەبۆنەی رۆژی جیهانی زمانی دایکەوە، پیرۆزبایی لە گشت کوردستانییان و نەتەوە و پێکهاتەکانی کوردستان کرد.
گوتیشی: با زمانی کوردی لە پێگەكان و سۆشیاڵ میدیادا زیاتر بەکاربهێنین.
مەسرور بارزانی راشیگەیاند، لە خۆمەوە دەستپێدەکەم و لە ئەمڕۆوە زیاتر به کوردی توویت دەکەم.
زمان، مێتۆدێکی پەیوەندیکردن و لێکتێگەیشتنی مرۆڤەکانە و، هەر نەتەوەیەک و زمانێکی تایبەت بەخۆیان هەیە.
داگیرکەران و دوژمنانی کورد و کوردستان بەمەبەستی لەناوبردنی شوناسی کورد، بەردەوام هەوڵی سڕینەوەی زمانەکەیان داوە، بەڵام خۆڕاگری و پەیوەستبوونی کوردان بە زمان و نەریت و کولتووری خۆیانەوە، زمانەکەی لە نەمان پاراستووە.
زمانی کوردی سەربە زمانە هیندۆئەوروپییەکانە و چەند شێوەزارێکی هەیە لەوانە (کورمانجی، لوڕی، هەورامی، سۆرانی، کەلهوری، زازاکی، لەکی).