سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە رۆژی جیهانیی زمانی دایکدا "فەرمانێکی تایبەت بە گرنگیدان بە زمانی دایک"ی دەرکرد، کە تایبەتە بەو هاووڵاتییە بیانییانەی لە هەرێمی کوردستان نیشتەجێن و پرۆگرامێکی گونجاوی فێربوونی زمانی کوردییان بۆ ئامادە دەکرێت.
ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان فەرمانێکی تایبەت بە گرنگیدان بە زمانی دایک دەرکرد.
لە فەرمانەکە هاتووە، "لەپێناو گرنگیدان بە زمانی کوردی وەکو زمانی دایک، بڕیارماندا بە راسپاردنی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و وەزارەتی پەروەردە بە هەماهەنگی لەگەڵ ئەکادیمیای کوردی و شارەزا و پسپۆڕانی ئەم بوارە، بە ئامادەکردنی پرۆگرامێکی گونجاوی فێربوونی زمانی کوردی بۆ ئەو هاووڵاتییە بیانییانەی بە مەبەستی کارکردن لە هەرێمی کوردستان نیشتەجێن."