دڵنیابە کە مەرج و ڕێساکانی سیستەمی تاقیکردنەوەی نێودەوڵەتی زمانی کوردیت خوێندووەتەوە و تێگەیشتووی چونکە زانیاری گرنگیان تێدایە سەبارەت بە ڕۆژی تاقیکردنەوەکەت :
- پێوستە لە ڕۆژی تاقیکردنەوەکەدا، پاسەپۆرتت بە شێوەی ڕەسەن پێبێت و ڕێکەوتەکەی بەسەر نەچووبێت .
- ئەگەر دواکەوتی لە تاقیکردنەوەکە ئەوا ڕێگەت پێنادرێت بەشداری لە تاقیکردنەوەکە بکەیت، بۆیە وا باشترە ٣٠ خولەک پێش تاقیکردنەوەکە ئامادەبیت لە سەنتەری تاقیکردنەوەکە.
- مۆبایل و کاتژمێری زیرەک و هەر ئامێرێکی ئەلیکترۆنی تر پێویستە لە دەرەوەی ژووری تاقیکردنەوەکە دابنرێت.
- تاقیکردنەوەکانی گوێگرتن و خوێندنەوە و نووسین و قسەکردن ٦٠ خولەک دەخایەنێت. تکایە ئاگاداربن لە کاتی تاقیکردنەوەکاندا هیچ پشوویەک نادرێت.
- ناتوانیت خواردن یان خواردنەوە بهێنیتە ژووری تاقیکردنەوەکە – جگە لە ئاو.
- ئەگەر هەر کێشەیەک لە کۆمپیوتەری تاقیکردنەوەکەت روویدا ، ڕاستەوخۆ چاودێری هۆلی تاقیکردنەوەکە ئاگادار بکەرەوە.
- ئەگەر دەتەوێت سکاڵا لەسەر ڕۆژی تاقیکردنەوەکەت بکەیت، پێویستە لە زووترین دەرفەتدا ئەم کارە بکەیت بە پڕکردنەوەی فۆڕمی سکاڵا کە لە سایتی سیستەمی تاقیکردنەوەی نێودەوڵەتی زمانی کوردی دانراوە دوای 24 کاتژمێر لە تاقیکردنەوەکە مافی سکاڵات نامێنێت .
- دوای وەڵامدانەوەی گشت پرسیارەکان ، تکاییە لەسەر کورسیەکەت بمێنەرەوە تا چاودێرەی تاقیکردنەوەکەت مۆڵەتت پێدەدات بۆ دەرچوون لە ژووری تاقیکردنەوەکە.
- دوای تەواو بوونی تاقیکردنەوەکە دوای 48 کاتژمێر دەتوانيت لە بەشی ئەنجام لە سایتی سیستەمی تاقیکردنەوەی نێودەوڵەتی زمانی کوردی ئەنجامەکەت وەڕبگریتەوە . وە بۆ وەڕگرتنی بڕوانامەکەت بڕو سەر بەشی بڕوانامە .
- بۆ وەڕگرتنەوەی بڕوانامە بەشێوەی ئۆنلاین دەتوانیت راستەوخۆ داوابکەیت لە بەشی بڕوانامە وە بۆ شێوەی ڕەسەن پێویستە داواکاری تۆمار بکەیت و رسوماتی بڕوانامە بدەیت و بە زووترین کات بە پەسەندکراوی بەدەستت دەگات.